ورمێ؛ دەسبەسەری توندوتیژانەی هاوڵاتییەک بەبۆنەی بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز

ک.م.م.ک:

هەینی٨ی خاکەلێوەی٢٧٢٥ی کوردی، محەممەدعەلی ئازەری هاوڵاتی خەڵکی ورمێ، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی و لە ماڵەکەی خۆی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە، دەسبەسەری ئەم هاوڵاتییە پێوەندی بەبەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزەوە بووە کە بەو چەشنە توندوتیژانە هێرش کراوەتە سەری.

ق.ش

The post ورمێ؛ دەسبەسەری توندوتیژانەی هاوڵاتییەک بەبۆنەی بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە