بەرێوەچوونی ڕێوڕەسمی لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی هەشت چالاکی مەدەنی و کرێکاری لە سنە

ک.م.م.ک:

سێشەممە ١٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥ی کوردی، دانیشتنی لێکۆڵینەوە لە ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ هەشت کەس لە چالاکانی مەدەنی و کرێکاری خەڵکی سنە لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لەو شارە بەڕێوە چوو. ئەم کەسانە بە تۆمەتەکانی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات و تێکدانی ئاسایشی گشتی ڕووبەڕوو بوونەوە.

لەم دانیشتنە، سووسەن ڕازانی، ئێقباڵ شەبانئ، شێس ئەمانی، جەماڵ ئەسەدی، ئارمان سەلیمی، فەرشید عەبدوڵایی، فەردین میرەکی و سەید زالید حسەینی بەرگریان لە خۆیان کرد بەرانبەر ئەو تۆمەتە سەپێنراوانە.

شیاوی باسە کە هۆکاری بانگهێشت و چەسپاندنی ئەو تۆمەتانە، بەشداری ئەم هاوڵاتیانە لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی دایکی یەکێک لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لە سنە بووە.

ق.ش

The post بەرێوەچوونی ڕێوڕەسمی لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی هەشت چالاکی مەدەنی و کرێکاری لە سنە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە