جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی هاوڵاتییەکی خەڵکی بانە لە زیندانی کرمان

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٢٦ی خاکەلێوەی٢٧٢٥ی کوردی، حوکمی ئێعدامی یادگار ڕەحیمنەژاد، هاوڵاتی ٤١ساڵ تەمەنی خەڵکی بانە، بەتۆمەتی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان لە بێدەنگی ڕاگەیاندنەکانی نێزیک لە هێزی قەزایی لە زیندانی ناوەندی کرمان(شەهاب) جێبەجێکرا.

ئەم هاوڵاتییە کە باوکی دوو منداڵە، دوو ساڵ پێش دەسبەسەر و دواتر لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە ئێعدامی بەسەردا سەپێنرا.

ق.ش

The post جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی هاوڵاتییەکی خەڵکی بانە لە زیندانی کرمان appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە