ک.م.م.ک:
یەکشەممە٧ی گوڵانی٢٧٢٥ی کوردی، زەهیر زینیوەند مێرمنداڵی١٤ساڵ تەمەنی خەڵکی شاری ئاودانان سەربە ئیلام بەهۆی هەژاری ئابووری و بێ هیوایی بە داهاتوو، دەستیایە خۆکوژی و کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
ئەم تراژدیا قورسە، نەک کارەساتێکی سرووشتی، بەڵکوو هێمای ناکارامەیی پێکهاتەی حکوومەتی و گرنگینەدان بە سەرەتاییترین مافە مرۆییەکانە.
مافی ژیان، مافی پەروەردە، مافی بایەخمەن بوون لە داهاتوویەکی ڕوون، مافی بنەمایی هەر منداڵێکە، ئەو مافەی ساڵگارێکە لە سێبەری سیاسەتی ناداوەرانە و ڕێوەبەری ناکارامەی ئابووری لە بیرکراون.
خۆکوژی ئەم مێرمنداڵە ١٤ساڵ تەمەنە، ئەنجامی ڕاستەوخۆی گەندەڵی و نابەرپرسی دامودەزگا حکوومییەکان و ئەو بەرپرسانەیە کە هۆکاری سەرەکی پێکهێنانی قەیران و لەتبوونە چینایەتییوکانن لە کوردستان و دیکەی ناوچەکانی جوگرافیای سیاسیی ئێران و تەنیا چاودێری لێکترازانی کەرامەتی مرۆیی بوون.
ق.ش
The post ئیلام؛ خۆکوژی مێرمنداڵێکی ١٤ساڵ تەمەن، کارەساتێک کە هەڵقوڵاوی هەژاری و بێ هیواییە appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.