یاسووج؛ قوربانی کردنی ژنێک بەهۆی دژایەتی لەگەڵ هاوسەرگیری زۆرەملێ

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ١٠ی گوڵانی٢٧٢٥ی کوردی، ماهوور توندپوور هاوڵاتی ٢٤ساڵ تەمەنی خەڵکی یاسووج بەبۆنەی دژایەتی لەگەڵ هاوسەرگیری زۆرەملێ و ڕەتکردنەوەی چەنددجارەی داخوازی هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕەپووری، عەلیڕەزا میساڵ موفرەد بەتەقەی ڕاستەوخۆی چەکی کۆڵت کوژرا.

بەپێی هەواڵەکە، عەلیڕەزا ویساڵ موفرەد پازس کوشتنی ئەم کچە فیذەکێکی نابە سەری خۆیەوە و هەنوەکە لە دۆخی ناجێگیری جەستریی لەژێر چاوەدێری پزیشکیدایە.

کوشتنی ماهوور توندپوور جارێکیتر ڕەهەندی بەربڵاو و نیگەرانکەری توندوتیژی دژی ژنانی لە کۆمەڵگا بەرجەستە کردۆتەوە.
ئەم ڕووداوە نەک تەنیا جینایەتێکی بنەماڵەیی، بەڵکوو نیشانەیەک لە ڕیشەداربوونی دیاردەی توندوتیژی ڕەگەزی و لەبەرچاو نەگرتنی مافی هەڵبژاردنی ژنان لە بڕیاردانی بنەمایی ژیان بەتایبەت لە بواری هاوسەرگیرییە.

ق.ش

The post یاسووج؛ قوربانی کردنی ژنێک بەهۆی دژایەتی لەگەڵ هاوسەرگیری زۆرەملێ appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە