مەریوان؛ دەرکردنی هەمیشەیی سومەییە ئەختەرشومار لە ئیدارەی پەروەردە و فێرکاری

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، ڕێکەوتی ٧ی گوڵانی ٢٧٢٥ی کوردی، دیوانی دادوەری ئیداری ڕێژیمی ئێران حوکمی هەمیشەیی وەدەرنانی سومەییە ئەختەشومار، مامۆستای دێرینی زمانی ئینگلیزی لە مەریوان دەرکرد.

سومەییە ئەختەشومار خاوەنی ١٧ ساڵ وانە وتنەوە، بەبۆنەی چالاکی پیشەیی، پشتیوانی لە مامۆستایانی زیندانی، دژایەتی لەگەڵ بەتایبەتی کردنی پەروەدە و فێرکاری و ناڕەزایەتی لەگەڵ هەڵاواردنی سیستەمیانە، وەدەر نراوە. ناوبراو لە ڕەوتی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی وەکوو کەسایەتییەکی چالاک ناسرا بوو.

ق.ش

The post مەریوان؛ دەرکردنی هەمیشەیی سومەییە ئەختەرشومار لە ئیدارەی پەروەردە و فێرکاری appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە