تراژێدیای بنەماڵەیی لە کرماشان؛ پیاوێک پاش کوشتنی بنەماڵەکەی خۆی کوشت

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ١١ی گوڵانی٢٧٢٥ی کوردی، محەممەد محەممەدی هاوڵاتی ٥٢ساڵ تەمەنی خەڵکی کرماشان، پاش کوشتنی چەندد کەس لە ئەندامانی بنەماڵەکەی بە چەکی گەرم کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە کە بە چەکی کەمەری هاتۆتە ئاراوە، بەتوول محەممەدی( هاوسەری ناوبراو)، خەسووی و سامان محەممەدی( منداڵێکی) گیانیان بەخت کردووە. هەروەها یەزدان محەممەدی(منداڵێکی دیکەی) و هاوسەری سامان محەممەدی(بووکی بنەماڵەکەی) بریندار کراوە و هەنووکە لە نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان لە ژێر چارەسەری پزیشکیدایە.

بەگوێرەی هەواڵەکان، محەممەد محەممەدی پاش ئەم جینایەتە چووەتە پیشانگەی ماشێنەکەی خۆی و فیشەکێکی ناوە بەسەر خۆیەوە و خۆی کوشتووە.

دەکوترێ کە نەوەی ١٠مانگەی ئەم بنەماڵەیە کە لە شوێنی ڕووداوەکە بووە، خەساری پێنەگەیشتووە و سڵامەتە.

ق.ش

The post تراژێدیای بنەماڵەیی لە کرماشان؛ پیاوێک پاش کوشتنی بنەماڵەکەی خۆی کوشت appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە