بەپێی زانیارییەکان، ڕەزا ڕەمەزانزادە، زیندانی سیاسیی کورد هەنووکە بەبێ دەسڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاری دەرمانی و پزیشکی پێویست لە بەندی تاوانە توندوتیژییەکانی زیندانی تارانی گەورە ڕاگیراوە. پاش تێپەڕینی پتر لە چوار مانگ ڕاگواستنی بۆ ئەم بەندە، هێشتا لە مافی چاوپێکەوتنی بنەماڵە و کارتی تێلەفوون بێبەرییە و دۆخی جەستەیی ناوبراو بەهۆی کێشەی گەدە و هەرەس ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.
ڕەزا ڕەمەزانزادە کە خولی حوکمی ٢ساڵ و ٦ مانگەی تێدەپەڕێنێ، پێشووتریش چەندد جار دەسبەسەر و زیندانی کراوە و بەبۆنەی مانگرتن لە خواردنی پێشووی، هەنووکە ڕووبەڕووی کێشەی جیددی هەرس بوەتەوە . بەرپرسانی زیندانی تارانی گەورە بەرانبەر بە داواکارییە بەردەوامەکانی ناوبراو بۆ چارەسەری پزیشکی و ڕاگواستنی بۆ بەندی گونجاوتر، خەمساردن.
شیاوی باسە ئەم زیندانییە کوردە، لە مانگێک دوایی دەسبەسەری ئەم دواییەی، بەبێ هەر چەشنە پێوەندییەک بە بنەماڵەوە، چاوپێکەوتن یان تێلەفوون، لە بەندی تاوانە تونداژۆکان ڕاگیراوە. لە کاتێکدا ڕاگواستنی زیندانیانی سیاسیی بۆ بەندە ئەمنییەکان و دوور لە کەسانێک بە تاوانی تونداژۆ لە بنەماشەرەکییەکانی مافی مرۆڤ و یاسا ناوخۆییەکانی ئێران دێتە هەژمار، پاراستنی زیندان تا ئێستە لە جێبەجێ کردنی تا ئێستە لە جێبەجێ کردنی ئەم بابەتانە خۆی بواردووە.
ق.ش
The post تاران؛ دۆخی نیگەرانیکەری ڕەزا ڕەمەزانزادە لە زیندان؛ appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.