بۆکان؛ دەسبەسەری هاوڵاتییەک بەبۆنەی لەبەرکردنی جلی کوردی لە ڕێوڕەسمی زەماوەند

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، شەممە١٣ی گوڵانی ٢٧٢٥ی کوردی، ئیبرایم مەردانی هاوڵاتی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزر ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.

هۆکاری دەسبەسەری ناوبراو لە بەرکردنی جلی کوردی خاکی و ئامادەبوونی میوانان بە جلی هاوشێوە لە ڕێوڕەسمی زەماوەندی کوڕەکەی بووە.

لەم مانگانەی دواین، حاڵەتی هاوشێوە لە گوشاری دامەزراوە ئەمنییەکان بۆ سەر هاوڵاتیان کە لە ڕێوڕەسمە کەلتووری و خاوخێزییەکان، جلی کوردی خاکیان لە بەر کردبوو، ڕاپۆرت کراوە.

ق.ش

The post بۆکان؛ دەسبەسەری هاوڵاتییەک بەبۆنەی لەبەرکردنی جلی کوردی لە ڕێوڕەسمی زەماوەند appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە