نەهاوەند؛ حوکمی ئێعدامی هاوڵاتییەک لە بێدەنگی ڕاگەیاندن جێبەجێ کرا

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٣ی گوڵانی ٢٧٢٥ی کوردی، حوکمی ئێعدامی محەممەدحسەین زەمانی هاوڵاتی خەڵکی نەهاوەند بەتۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە بێدەنگی ڕاگەیاندن لە زیندانی ناوەندی ئەو شارە جێبەجێ کرا.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، جێبەجێ کردنی ئەم حوکمە لەلایەن سەرچاوە فەرمی و ڕاگەیاندنەکانی نێزیک لە هێزی قەزاییەوە ڕووماڵ نەکراوە.

ق.ش

The post نەهاوەند؛ حوکمی ئێعدامی هاوڵاتییەک لە بێدەنگی ڕاگەیاندن جێبەجێ کرا appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە