بۆکان؛ دەسبەسەری تونداژۆیانەی دوو برا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ١٤ی گوڵانی٢٧٢٥ی کوردی، مووسا یادیار و هەمزە یادیار دوو برای خەڵکی گوندی گۆکتەپە سەربە شاری بۆکان، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی و تونداژۆیانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کران.

بەگوێرەی هەواڵەکە، لەبەرکردنی جلی خاکی لەگەڵ جامانە لە ڕێوڕەسمێکی زەماوەند هۆکاری دەسبەسەری ئەم هاوڵاتیانە بووە.

شیاوی باسە تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و چارەنوودی ئەم دوو برا بەردەست نییە.

ق.ش

The post بۆکان؛ دەسبەسەری تونداژۆیانەی دوو برا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە