بۆکان؛ دەسبەسەری و ڕاگواستنی میلاد نەسری بۆ زیندان

ک.م.م.ک:

سێشەممە ١٦ی گوڵانی٢٧٢٥ی کوردی، میلاد نەسری مێرمنداڵی١٧ساڵ تەمەنی خەڵکی گوندی کانیڕەش سەر بە بۆکان بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکە دەسبەسەر و بۆ زیندانی ڕێژیمی ئێران لەو شارە ڕاگوازرا.

ئەم هەوڵ لە کاتێکدایە کە پێشتر دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە بۆکان، میلاد نەسری بەتۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی ئوپوزسیۆنی ئێران بە ١٨مانگ زیندان مەحکووم کردبوو و حوکمەکەی پێ ڕاگەیەندرابوو.

ق.ش

The post بۆکان؛ دەسبەسەری و ڕاگواستنی میلاد نەسری بۆ زیندان appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە