جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامی چوار هاوڵاتی لە زیندانی لێک جیاوازەکان

ک.م.م.ک:

لە حەوتووی ڕابردوو، جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی چوار هاوڵاتی لە زیندانە لێک جیاوازەکانی جوگرافیای ئێران، بەتۆمەتەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان و کوشتنی بە ئەنقەست جێبەجێ کراوە.

بەگوێرەی هەواڵەکان، شەممە ١٣ی گوڵانی ٢٧٢٥ی کوردی، مەنووچەهر گوڵابی( بەلووچ کارە) هاوڵاتی ٥٠ساڵ تەمەنی بەلووچ، بەتۆمەتی مادە سڕکەرەکان لە زیندانی ناوەندی بەندەرعەباس ئێعدام کرا. ڕۆژی چوارشەممو ١٧ی گوڵان، ڕۆحوڵا مرادیانی هاوڵاتی ٤٩ساڵ تەمەنی خەڵکی کۆئەشت، بەتۆمەتی هاوشێوە لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج ئێعدام کرا.

جگە لەمە، یەکشەممە ١٤ی گوڵان، حوکمی ئێعدامی سەعید شکووهی هاوڵاتی خەڵکی شاری فاریاب و عەلی شەفیعی خەڵکی فەسا. بەتۆمەتی هاوشێوەی کوشتنی بە ئەنقەست لە زیندانەکانی کرمان و عادڵاوای شیراز جێبەجێ کرا.

ق.ش

The post جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامی چوار هاوڵاتی لە زیندانی لێک جیاوازەکان appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە