ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، بەرزان محەممەدی چالاکی مەدەنی و زیندانی سیاسیی دێرینی کورد، ڕۆژی ١٧ی گوڵانی٢٧٢٥ی کوردی، کەوتنەخوارەوە لە بینایەکی سێ قاتی لە شاری گونبەدی کاووس گیانی بەخت کرد. ئەم ڕووداوە کە هێشتا هۆکاری سەرەکی دەرنەکەوتووە، لەگەڵ دژکردەوەی بەربڵاوی چالاکانی مافی مرۆڤ و بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی لێکەوتۆتەوە.
بەرزان محەممەدی ٤١ساڵ تەمەنی خەڵکی گووشتخانئ شاری سەوڵاوای کوردستان لە کەسایەتییە ناسراوەکانی چالاکانی مەدەنی کورد بوو.
ناوبراو لە ناڕەزایی دژی ئێعدام، بەرگری لە زیندانیانی سیاسیی و دژی کۆماری ئیسلامی چالاکی دەکرد و بەو هۆیە چەندد جار دەسبەسەر و زیندانی کرابوو.
محەممەدی لە زیندان بەتۆمەتگەلی وەکوو « سووکایەتی بە ڕێبەر و پروپاگاندا دژی دەسەڵات» مەحکوەم کرا. ناوبراو چەندد جار لەمەڕ ئەشکەنجە و کردەوەی قرێژی هێزە ئەمنییەکانی دەنگی هەڵبڕی و پاش ئازادیش درێژەی بە چالاکی مەدەنی خۆئ دا.
هەنووکە لێکۆڵینەوە سەبارەت بە هۆکاری مردنی بەرزان محەممەدی درێژەی هەیە. کۆمەڵگای مەدەنی و چالاکانی مافی مرۆڤ خوازیاری ڕوونکردنەوەی بەرپرسان و نواندنی زانیاری وردی سەبارەت بەم ڕووداوەن.
ق.ش
The post گونبەدی کاووس؛ مردنی چالاکێکی مەدەنی کورد بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بینا appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.