دەربڕینی نیگەرانی ژینۆ بەیگزادی لە دواکەوتن و بێ بایەخی دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ لە دۆسیەی باوکیدا

ک.م.م.ک:

ژینۆ بابامیری کچی ڕزگار بریگزادە بابامیری، زیندانی سیاسیی خەڵکی بۆکان لو نامەیەکی سەرئاوەڵە بەرانبەر بە دواکەوتن و بێ بایەخی ناوەندە مافی مرۆییەکان، بەتایبەت کۆمیتەی دۆزینەوەی ڕاستییەکان و ڕاپۆرتدەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان، نیگەرانی خۆی دەربڕی. ناوبراو لەم نامەیەدا هۆشداری داوە کە ئەگەری دەرکردنی حوکمی ئێعدام بۆ باوکی دوابەدوای کردنەوەی دۆسیەیەکی نوێ جێی نیگەرانییە.

ڕزگار بەیگزادە بابمیری لە ڕەوتی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی بەبۆنەی ئامادەکردنی دەرمان بە برینداران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
دواتر لەسەر حوکمی سەرچاوە قەزاییەکانی ڕێژیمی ئێران لە گەڵ حوکمی ١٥ ساڵ زیندانی بێبنەبڕ ڕووبەڕوو بوویەوە.

بەم حاڵەوە، لە چەندد مانگی دوایی، تۆمەتگەلی نوێ لەژێ ناوی بەغی دژی ئەم زیندانییە گەڵاڵە کراوە کە ئەم تۆمەتە دەتوانێ دەرکرفنی حوکمی ئێعدام بۆ ناوبراو بەدوای خۆیدا بێنێت.

ق.ش

The post دەربڕینی نیگەرانی ژینۆ بەیگزادی لە دواکەوتن و بێ بایەخی دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ لە دۆسیەی باوکیدا appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە