دێولان؛ بانگهێشتی سوەیلا مەتاعی، چالاکی مافی ژنان بۆ دادگا

ک.م.م.ک:

بەپێی ئاگادارکردنەوەیەک کە لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە شاری دێولان دەرکراوە، سوەیلا مەتاعی چالاکی مافی ژنان ، سێی جۆزەردانی ئەمساڵ بۆ بەرگری لە خۆی بەرانبەر بەو تۆمەتانەی دژی گەڵاڵە کراون بۆ ئەم ناوەندە قەزاییە بانگهێشت کراوە.

ئەو تۆمەتانەی لکێنراون بە ناوبراوەوە پروپاگاندا دژی دەسەڵات و هاریکاری حیزبە کوردییەکانی ئوپوزسیۆنی ڕێژیمی ئێران ـە.

شیاوی باسە کە سوەیلا مەتاعی پێشووتر پاش بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی ژن(٨ی ماڕس) لە شاری سنە، لەگەڵ سێ چالاکی دیکەی مافی ژنان دەسبەسەر کرابوو.

ق.ش

The post دێولان؛ بانگهێشتی سوەیلا مەتاعی، چالاکی مافی ژنان بۆ دادگا appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە