ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی ١٤ی گوڵانی ٢٧٢٥ی کوردی، سەمیرا نووربەخش ٤٠ ساڵ تەمە ، لەلایەن پیاوێکەوە کرایە ئامانج کە سەردەمێک خوازبێنی لێکردبوو.
بکوژ پاش ڕووداوەکە لە شوێنەژە دەرچوو.
سەمیرا نووربەخش دایکێکی تەنیا بە دوو منداڵەوە ـ کچێکی ٢١ساڵ و کوڕێکی ١٧ساڵ تەمەن ـ پاش ساڵانێک تەنیایی بڕیاری هاوسەرگیری دابوو. پیاوێکی ٣٢ساڵ تەمەن بە ڕووخسارێکی هێور و خۆش قسە لێی نێزیک ببووتەوە و خۆی وەکوو خوازبێنیکەری ناساندبوو. بەڵام ئەم ڕووخسارە فریودەر بەزوویی گۆڕدرا.
کردەوەی تونداژۆیانە و ناجێگیری پیاو، هۆشدارییەک بوو بۆ سەمیرا. لێکۆڵینەوەی پتر دەریخست کە ناوبراو پێذینەی هاوسەرگیری و خوێبوونەوەی هەیە، تێکچووی دەروونی هەیە و لەژێر چاوەدێری دەروونناسیدایە. بەم زانیاریتەوە سەمیرا داوای هاوسەرگیری ڕەت کردەوە.
سەمیرا ئێوارەی ڕووداوەکە میوانی خوشکی بوو. کاتی گەڕانەوە، پیاوە گەنجەکە لێی نێزیک بوویەوە. ئەو هەڕەشانەی پێشتر کردبووی خستییە بواری جێبەجێکردنەوە. بەتەقەی چەک سەمیرا گیانی بەخت کرد و بکوژ لە شوێنی ڕووداوەکە دوور کەوتەوە.
ق.ش
The post کرماشان؛ ژنێکی ٤٠ساڵ تەمەن لەلایەن خوازبێنیکەرەکەیەوە کوژرا appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.