0
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، جەلال محەممەدکەریمی، هاوڵاتییەکی خەڵکی بۆکان، بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەک لەلایەن دادگای سزاکانی ڕێژیم لە بۆکان بە دە ساڵ زیندان مەحکووم کرا.
شیاوی باسە یەک لە سێی ئەم حوکمە بۆ دوو ساڵ بەشێوەی هەڵپەسێردراوی لێهاتووە و ئەم سزایە بۆ دوو ساڵ و ڕۆژێک داشکاوە. بەڵام بەشی هەڵپەسێردراوی بە شێوەی خۆی ماوەتەوە.
ئەم هاوڵاتییە لە بەفرانباری٢٧٢٢ی کوردی، لەڕەوتی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دەسبەسەر و پاش ماوەیەک بەدانانی بارمتە ئازاد کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراە لە گوڵانی ٢٧٢٥ی کوردی، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندان بانگهێشت کرا.
ق.ش
The post بۆکان؛ بانگهێشتی هاوڵاتییەک بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندان appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.