ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، وەهاب خودیریپوور هاوڵاتی خەڵکی مەهاباد، ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی گوڵانی٢٧٢٥ی کوردی، پاش بانگهێشتی بۆ لقی جێبەجێکاری حوکمی سزاکانی ئەو شارە دەسبەسەر و بۆ تێپەڕاندنی خولی حوکمەکەی بۆ زیندانی ڕێژیم لە مەهاباد ڕاگوازرا.
ناوبراو پێشووتر لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی مەهاباد بەتۆمەتی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات لە بەرژەوەندی حیزبە کوردییە ئوپوزسیۆنەکان بە دە مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کە لە کۆتاییدا بۆ ٨ مانگ زیندان داشکا.
ئەم هاوڵاتییە لە ڕۆژی چوارشەممو ١ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤ی کوردی، بەدانانی باتمتەی ٥٠٠ملوێن تمەنی تاکۆتایی قۆناغەکانی دادگایی کردن بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو. ناوبراو یەکەمجار لە ڕێکەوتی ١٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی، بەبێ وەرگرتنی بانگهێشتنامە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دەسبەسەر کرا.
وەهاب خەدیریپوور خێزاندار و باوکی دوو منداڵە. ناوبراو ئامۆزای شەماڵ خەدیریپوور لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی ـیە. هەروەها زۆراب خەدیریپوور برای ناوبراو و لە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بەهاری ٢٧٢١ی کوردی لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کوژرا.
ق.ش
The post مەهاباد؛ جێبەجێکردنی حوکمی زیندانی وەهاب خەدیریپوور appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.