پیرانشار؛ خراپتربوونی باری جەستەیی عەبدوڵا ئاژیر پاش ئازادی لە گرتنگە

ک.م.م.ک:

عەبدوڵا ئاژیر هاوڵاتی خەڵکی گوندی سەرووکانی سەربە پیرانشار، کە لە ڕێکەوتی٢٦ی ڕەشەمەی٢٧٢٤ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو، پاش ئازادی کاتی لەڕێی دانانی بارمتەوە، تووشی نەخۆشییەکی کەموێنەو و مەترسیداری بەرگری خۆکاری جەستەیی بووە.

بەگوێرەی هەواڵی سەرچاوە ئاگادارەکان، دۆخی جەستەیی ئەم هاوڵاتییە گەنجە بەخێرایی تێکچووە و پزیشکەکان تا ئێستە نەیانتوانیووە جۆری نەخۆشییەکە بناسنەوە یان ڕێگە چارەیەکی کاریگەری بۆ بدۆزنەوە.

کەمبوونی پێداویستی پزیشکی، نەبوونی پاکوخاوێنی گونجاو و گوشاری دەروونی و جەستەیی دەتوانێت ببێتە هۆی نەخۆشیجۆراوجۆری دەسبەسەرکراوان، دۆخێکە پێشوتریش هاوشێوە هاتۆتە ئاراوە.

ق.ش

The post پیرانشار؛ خراپتربوونی باری جەستەیی عەبدوڵا ئاژیر پاش ئازادی لە گرتنگە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە