خوڕەماوا؛ بانگهێشتی مەعسوومە سلێمانی بەتۆمەتی هاندان بۆ وەلانانی سەرپۆش(حیجاب)

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، مەعسوومە سلێمانی هاوڵاتی خەڵکی خوڕەماوا، ڕێکەوتی٣١ی گوڵانی ٢٧٢٥ی کوردی، لەلایەن لقی ٨ی لێپرسنیەوەی دادگای ئینقلاب و گشتی ڕێژیمی ئێران لەو شارە، بۆ وڵامدانەوە بەرانبەر بەتۆمەتی هاندان بۆ وەلانانی سەرپۆش بانگهێشت کراوە.

ئەم هاوڵاتییە وەرزشوانە پێشتریش چەندد جار لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و پاش ئەو دەسبەسەریانە، بە زیندان، غەرامە و بێبەری کردن لە چالاکی وەرزشی مەحکووم کرابوو.

ق.ش

The post خوڕەماوا؛ بانگهێشتی مەعسوومە سلێمانی بەتۆمەتی هاندان بۆ وەلانانی سەرپۆش(حیجاب) appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە