مامۆستا ئایەت غوڵامی هەمدیسان بانگهێشتی دادگای تایبەت کرایەوە

ک.م.م.ک:

لە نوێترین نموونە لە هەڵسووکەوتی دامەزراوە ئەمنیی و قەزاییەکان لە گەڵ مامۆستایانی ئاینیی ڕەخنەگر، مامۆستای پێڕەوی ئاینزای سوننە و کەسایەتییە ناسراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەمدیسان بانگهێشتی دادگای تایبەتی مەلاکانی رێژیم لەکرماشان کرایەوە.
پێویستە ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی گوڵان لەو دادگایە ئامادە بێت.

ئەمە جاری دووهەمە لەم مانگەدا کە ناوبراو بانگهیشتی ئەم دادگا دەکرێت. ناوبراو پێشووتر لە ڕێکەوتی ٣ی گوڵان دەسبەسەر و بەدانانی بارمتەی ٧٠٠ملوێن تمەنی بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

مامۆستا غوڵامی لە پووشپەڕی ساڵی پار لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە لە پێشنوێژی و چالاکی ئاینیی لە مزگەوتی محەمەدمسرەفا بێبەری کراوە. ناوبراو لە گرتەیوکدا کە پاش ئەو ڕێگریانە بڵاوی کردەوە ئاشکرای کرد کە دامەزراوە ئەمنییەکان داوایان لێکردووە تەنیا لەگەڵمامۆستایان پەسندکراوی حکوومەت دەتوانێ دانیشتنی ئاینیی بەڕێوە ببات.

ئەو بابەتانەی ناوبراو ڕەخنەی لەسەریان گرتووە دۆخی کۆڵبەران، سووتەمەنی هەڵگران، دەرکردنی حوکمی ئێعدام
بۆ چالاکانی ئاینیی و مامۆستا محەممەد خزرنەژادە کە هەستیاری لایەنە ئەمنییەکانی ورووژاندووە.

ق.ش

The post مامۆستا ئایەت غوڵامی هەمدیسان بانگهێشتی دادگای تایبەت کرایەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە