ئیلام؛ داخستنی ڕێگەی بەدرە ــ دەڕەشار لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی kmmk، گوندی زەڕانگووش ناوبەری شاری بەدرە و دەڕەشار سەر بە ئیلام
ڕۆژی سێشەممە شایەتی ناڕەزایەتی نیشاندانی کۆمەڵێک لە دانیشتوانەکەی بەبۆنەی دۆخی قەیراناوی ئاوی خواردنەوە بوو. لە ڕەوتی ئەم گردبوونەوەی ناڕەزایەتی نیشاندانە، ناڕازیان ڕێگەی پێوەندی ناوبەری شارەکانی بەدرە و دەڕەشاریان داخست.

بەکوتەی دانیشتوانی ئەم گوندە، گرفتی کەمبوون و پیسبوونی ئاوی خواردنەوە دەمێکی درێژە کە ژیانی ڕۆژانەی ئەوانی تووشی کێشەی جیددی کردووە، بەڵام تا ئێستە وڵامێکیان لەلایەن بەرپرسانی پێوەندیدارەوە وەرنەگرتووە.

یەکێک لە ناڕازیان لە وتووێژێکدا لەگەڵ سەرچاوە خۆجێیەکان کوتوویەتت:« چەندد جار ئەم بابەتەمان لەگەڵ دامەزراوە پێوەندیدارەکان ورووژاندووە بەڵام هیچ دەسپێشخەرییەکی کاریگەر بۆ چارەسەری ئەو گرفتە نەهاتۆتە ئاراوە.»

ناڕازیان هۆشداریان داوە لە حاڵەتێکدا سەبارەت بە ئاوی خواردنەوەگوندەکە دەسپێشخەری نەکرێت، خۆپیشاندانی ئەوان بەردەوام دەبێت.

ق.ش

The post ئیلام؛ داخستنی ڕێگەی بەدرە ــ دەڕەشار لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە