جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی هاوڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت لە زیندانی بەندەرعەباس

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٣٠ی گوڵانی ٢٧٢٥ی کوردی. حوکمی ئێعدامی یووسف ئیسمەعیلی هاوڵاتی ٣٨ساڵ تەمەنی خەڵکی سەردەشت، لە زیندانی ناوەندی بەندەرعەباس جێبەجێ کرا.

یووسف ئیسمەعیلی لە ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، لە ڕێگەی بەندەری گناەە بۆ سەردەشت دەسبەسەر کرابوو.
بەرپرسانی قەزایی ڕێژیمی ئێراب ناوبراویان بەتۆمەتی ڕاگواستنی ترش(اسید) محاکمە و ئێعدامیان بەسەردا سەپاندبوو.

بەگوێرەی هەواڵەکان، دوو ڕۆژ بەر لە جێبەجێکردنی حوکم، بنەماڵەی ئەم هاوڵاتییە، بەبێ هەبوونی زانیاری سەبارەت کاتی درووستی ئێعدام، بۆ دوایین چاوپێکەوتن بانگهێشتی زیندانی بەندەرعەباس کران.

ق.ش

The post جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی هاوڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت لە زیندانی بەندەرعەباس appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە