مەهاباد؛ بێبەریکردنی قادر خەرامان لە دەسڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاری دەرمانی پێشکەوتوو

ک.م.م.ک:

قادر خەرامان زیندانی سیاسیی خەڵکی مەهاباد، پاش تێپەڕینی پتر لە ٥ مانگ لە کاتی دەسبەسەری، هێشتا لە دۆخی هەڵپەسێردرای یاسایی دەمێنێتەوە و لە دەسڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاری گونجاو بێبەرییە.

بەگوێرەی هەواڵەکان، ئەم هاوڵاتییە ٥٥ساڵ تەمەنە، تووشبووی نەخۆشی درێژخایەن وەکوو، هەوکردنی توندی جومگەکانی هەر دوو ئەژنۆ، لەکارکەوتنی گورچیلە، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، وێرای پێوستی بەپەلەی بە پێڕاگەیشتنی پزیشکی، بەرپرسانی زیندان لەژێر گوشاری دامەزراوە ئەمنییەکان، لە پێدانی پشووی چارەسەری دەرمانی یان ڕاگواستنی ناوبراو بۆ ناوەندی دەرمانی پسپۆڕی ڕێگریان کردووە.

ق.ش

The post مەهاباد؛ بێبەریکردنی قادر خەرامان لە دەسڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاری دەرمانی پێشکەوتوو appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە