سنە؛ مەحکوومکردنی قانع خاتری بە ٨ مانگ زیندانی تەعزیری

ک.م.م.ک:

لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو قانع خاتری چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لەو شارە بەتۆمەتی پروپاگاندا دژی دەسەڵات بە ٨ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

قانع خاتری لە ڕێبەندانی٢٧٢٤ی کوردی، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو. ناوبراو پاش کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی تا کۆتایی لێکۆڵینەوە لە زیندان ئازاد کرابوو.

ق.ش

The post سنە؛ مەحکوومکردنی قانع خاتری بە ٨ مانگ زیندانی تەعزیری appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە