سەقز؛ ئازادی کاتی ئەمجەد ساڵحزادە پاش چوار مانگ دەسبەسەری

ک.م.م.ک:

شەممە ٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ی کوردی، ئەمجەد ساڵحزادە هاوڵاتی ٣٨ساڵ تەمەنی خەڵکی سەقز، پاش چوار مانگ دەسبەسەری، بەدانانی بارمتە لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لەو شارە ئازاد کرا.

ئەم هاوڵاتییە لە ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی. بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا. ناوبراو پاش چەنددجار نوێکردنەوەی بڕیاری دەسبەسەری لە بڕیارگەی شارامفەڕی سنە، بۆ زیندانی سەقز ڕاگوازرا.

ق.ش

The post سەقز؛ ئازادی کاتی ئەمجەد ساڵحزادە پاش چوار مانگ دەسبەسەری appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە