1
ک.م.م.ک:
لە درێژەی گوشاری دامەزراوە ئەمنییەکان بۆ سەر زانیایانی ئاینیی لە کوردستان، مامۆستا بەرزان مەلەکی، پێشنوێژی مزگەوتی شێخەینی شاری سنە بانگهێشتی دادگای تایبەتی مەلاکان لە هەمەدان کراوە.
بەگوێرەی هەواڵەکان، ناوبراو یەکشەممە ٤ی جۆزەردانی٢٧٢٥ی کوردی، پاش ئامادەبوونی لە ئیدارەی ئیتلاعات و لێپرسینەوەی هەر لەو ڕۆژەدا، ئاگادارکردنەوەیەکی فەرمی سەبارەت بە ئامادەبوونی لە دادگای تایبەتی مەلاکان لە هەمەدان وەرگرتووە.
شیاوی باسە کە مامۆستا بەرزان مەلەکی دەبێ دووشەممە ٥ی جۆزەردان لەو دادگایە ئامادە بێت.
ق.ش
The post بانگهێشتی مامۆستا بەرزانمەلەکی بۆ دادگای تایبەتی مەلاکان appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.