سنە؛ درێژەی سەرکوتی مانگرتنی گشگیری شۆفیران

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، سدیق محەممەدی، شۆفیری بارهەڵگری تڕانزیتی خەڵکی سنە، ڕۆژی ڕابردوو لەلایەن ڕایەدارانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا. سەرچاوە خۆجێیەکان باس لەوە دەکەن هۆکاری دەسبەسەری ناوبراو پشتیوانی ئاشکرای لە مانگرتنە گشتگیرەکانی شۆفیران و پەیوەستبوونی بەم ناڕەزایی دەربڕینانەوەیە.

مانگرتنی گشتگیری شۆفیران کە لە ناڕەزایی بەرانبەر بە هەڵکشانی تێچووی ڕاگرتنی ماشێن، دابەزینی پشکی سووتەمەنی، نەبوونی حەقدەستی دادوەرانە و دۆخی قورسی کاری دەستی پێکردووە و بەخێرایی پەلی هاویشتۆتە زۆربەی شارەکانی ئێران. دوابەدوای ئەم مانگرتنانە، کەشێکی ئەمنی قورس هاتۆتە ئاراوە و چەندد شۆفیر و چالاکی پیشەیی دەسبەسەر کراون.

ق.ش

The post سنە؛ درێژەی سەرکوتی مانگرتنی گشگیری شۆفیران appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە