پێشێلکردنی سیستەمیانەی مافی زیندانییەکی سیاسیی کورد

ک.م.م.ک:

کەماڵ شەریفی، ڕۆژنامەوان و چالاکی سیاسیی کورد، هەنووکە لە هەژدەیەمین ساڵی حوکمی سی ساڵەکەی خۆی لە زیندانی میناب لە دۆخی قورس و نامرۆڤانەدا ڕاگیراوە. ئەم زیندانییە سیاسییە لە ماوەی نێزیک بە دوو دەیە زیندان، لە مافی سەرەتایی خۆی وەکوو مۆڵەتی پشوو، دەرمان و چارەسەری پزیشکی و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەری کراوە و دۆخی ناجێگیری جەستەیی ـ دووجار جەڵدەی مێشک و دڵ ـ بەبێ هیچ چەشنە بەدواداچوونی دەرمانی گونجاو، پشت گوێ خراوە.

کەماڵ شەریفی، لەدایکبووی ٢٦٧٢ی کوردی لە شاری سەقز، جۆزەردانی ٢٧٠٧ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و چەندد مانگ لە گرتووخانەی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە سنە لە ژێر ئەشکەنجە و لێپرسینەوەی قورسدا بوو. پاش ٦ مانگ زیندانی تاکەکەسی، لە ڕەوتێکی نادادوەرانەی قەزایی و کەمتر لە ٥ خولەک، بەبێ مۆڵەتی مافی بەرگری کاریگەر، بەتۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ٣٠ ساڵ زیندان و دوورخستنەوە بۆ زیندانی میناب مەحکووم کرا.

ئەمە جاری یەکەم نەبوو کە شەریفی دەکرێتە ئامانجی هێرشی ئەمنییەتی؛ پێشووتریش لە مێرمنداڵی، بەبۆنەی چالاکی سیاسیی بە دوو ساڵ زیندان و لێدانی قامچی مەحکووم کرابوو. هەنووکە بە تێپەڕینی ١٨ ساڵ زیندان دۆخی ناوبراوهێمایەکی ئاشکرای پێشێلکردنئ مافی مرۆڤ و گرنگینەدان بە کەرامەتی مرۆیی لە سیستەمی قەزایی و ئەمنییەتی ئێرانە.

ق.ش

The post پێشێلکردنی سیستەمیانەی مافی زیندانییەکی سیاسیی کورد appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە