0
ک.م.م.ک:
چوارشەممە ٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ی کوردی، مێهران فەتاحی هاوڵاتی ٢٧ساڵ تەمەنی خەڵکی بانە لە کاتی کۆڵبەری لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵ لەلایەن هێزە سنوورییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە کرایە ئامانج و بە قورسی بریندار کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە سنوورییەکان بەبێ نواندنی هیچ هۆشدارییەکی پێشوەختە ڕاستەوخۆ تەقەیان لە گرووپێک لە هاوڵاتیان کرد.
شیاوی باسە کە، ئەم هاوڵاتییە بەبۆنەی قورسی برینەکانی بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری تەورێز ڕاگوازراوە.
تا ئێستە زانیاریی ورد سەبارەت بە دۆخی تەندرووستی ناوبراو بەردەست نییە.
ق.ش
The post بانە؛ بریندارکردنی هاوڵاتییەک بەتەقەی هێزە سنوورییەکان appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.