ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، فەرزاد ڕەزایی شۆفیری بارهەڵگری خەڵکی شاری زەرینەی سەربە دیواندەرە، دوابەدوای پشتیوانی لە مانگرتنی شۆفیر بارهەڵگران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.
ئەم مانگرتنانە کە لە ڕێکەوتی ٢٩ی گوڵانی ئەمساڵەوە دەستی پێکردووە، لە ناڕەزایەتی بەرانبەر دابەزینی پشکی سووتەمەنی، هەڵکشانی بەرچاوی تێچووی ڕاگرتن و سووتەمەنی و ناهاوتەریبی کرێی بار و هەڵاوسان هاتۆتە ئاراوە.
بەگوێرەی هەواڵەکاب، مانگرتنی شۆفیران ئاشتیخوازانە و دوور لە توندووتیژی و لە چوار چێوەی داواکاری پیشەیی و بژیوی ژیان هاتۆتەئاراوە. بەڵام لە هەندێ ناوچە هەڵسووکەوتی ئەمنییەتی لەگەڵ کراوە تا ئێستە دەیان شۆفیری بارهەڵگر لە شارە جیاجیاکان دەسبەسەر و ڕووبەڕووی تۆمەتگەلی وەکوو تێکدانی ئاسایشی گشتی و هەوڵدان دژی ئەمنییەتی نەتەوەیی بوونەتەوە.
ق.ش
The post دیواندەرە؛ دەسبەسەری شۆفیری بارهەڵگرێک بەبۆنەی پشتیوانی لە مانگرتنەکان appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.