ک.م.م.ک:
ڕێکەوتی ١٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ی کوردی، لقی ٣٩ی دادگای باڵای ڕێژیمی ئێران بە سەرۆکایرتی دادوەر قاسم حسەینی کووهکەمەری، لەگەڵ ڕەتکردنیوەی دواپێداچوونەوە، حوکمی ئێعدامی ئازاد شوجاعی پەسند و بە پارێزەرەکەی ڕاگەیاند.
ئازاد شوجاعی لەدایکبووی ٢٦٩٢ی کوردی، خەڵکی گوندی دۆڵەگەرمەی سەربە شاری سەردەشت، لە ڕێکەوتی ٢٧٢٣ی کوردی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران، لەگەڵ دوو کەسی دیکە بەناوەکانی ئیدتیس ئالی و ڕەسووڵ ئەحمەدمحەممەد، دەسبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئەمنییەتی ورمێ ڕاگوازرا.
ناولێبراوان پاش چەندد مانگ ڕاگیران لە دۆخی ئیزۆلەکراو و بێبەری لە مافە سەرەتاییە یاساییەکان، ڕەزبەری هەمان ساڵ لە دادگای ئینقلابی ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر قوربان شاهینی محاکمە و سزای ئیعدامیان بەسەردا سەپێنرا.
بەپێی زانیارییەکان لە سەرچاوەی ئاگادار، ئازاد شوجاعی لە دەمی دەسبەسەری ٨ مانگە، بێبەری لە دەسڕاگەیشتن بە پارێزەری هەڵبژێردراو و چاوپێکەوتنی بنەماڵە بووە و بەپێی بەڵگەکان لەژێر گوشاری جەستەیی و دەروونی قورس، ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ کە دواتر بووە بە بنەمای دەرکردنی حوکم.
ئەو تۆمەتانەی خراونەتە ئەستۆی ناوبراو« سیخوڕی بۆ دەوڵەتی نەیاری ئیسڕایل و بەشداری لە ڕاگواستنی کەرەستەی ئوپوراسیۆنی تیرۆریستی دژی موحسین فەخریزادە» ڕاگەیەندراوە.
ق.ش
The post پشتڕاستکردنەوەی حوکمی ئێعدامی ئازاد شوجاعی لەلایەن دادگای باڵای سزاکان appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.