ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، پژمان سوڵتانی زیندانی سیاسیی کورد و لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لەڕێی دانانی بارمتەی ١٥٠ ملیارد تمەنییەوە ئەگەری ئازادی کاتی لە ئارادایە. ئەم بڕیارە پاش دوو ساڵ و نیو زیندانی کردنی ناوبراو لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ و لە کاتێکدایە هاتۆتە ئاراوە لە پێشتر بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.
سوڵتانی ٣٢ساڵ تەمەن و خەڵکی بۆکان لە لقی یەکی دادگای سزاکانی تایبەتی مێرمنداڵانی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ بەتۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەستی ئەندامێکی بەسیج لە ڕەوتی شۆڕشی ٢٧٢٢ی کوردی، حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێنرابوو. جگە لەوە دۆسیەیەکی دیکەیش لە دادگای ئینقلاب لە ورمێ دژی ناوبراو و دەسبەسەرکراوانی دیکەی خۆپیشاندانەکان کراوەتەوە.
سەرچاوە ئاگادارەکان دەڵێن: سوڵتانی لە کاتی دەسبەسەرییەوە لە ٢٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، لە دۆخێکی تەواو پێچەوانەی بنەماکانی دادگایی کردنی دادوەرانە ڕاگیرابوو، چەندد مانگ لە ژووری تاکەکەسی و لەژێر ئەشکەنجەی گراندابوو، لە مافی دەسڕاگەیشتن بە پارێزەر و پێوەندی بەبنەماڵەوە بێبەری کرابوو و لە کۆتاییدا ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ دژی خۆی کراوە.
ق.ش
The post ورمێ؛ بارمتەی ١٥٠ میلیارد تمەنی بۆ زیندانی سیاسیی مەحکووم بە ئێعدام appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.