قوروە؛ دەرکردنی حوکمی زیندان بۆ چالاکێکی مەدەنی تەمەن ٦٤ساڵ

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، زینا فەرەیدوونیان، چالاکی مەدەنی دێرین و ڕێوەبەری تالارێکی کەلتووری لە شاری قوروە، سەرەڕای بەساڵاچوون و کێشەی تەندرووستی، بە دە مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە.

شیاوی باسە، فەرەیدوونیان سەرجەم بە ١٣مانگ زیندانی تەعزیری و ٣ ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کراوە. ئەو حوکمانەی لە چوارچێوەی دوو دۆسیەی جیاواز لەلایەن دادگای ئینقلابی قوروە بە سەرۆکایەتی دادوەر بیگدلوە دەرکراوە.

لە یەکێک لە دۆسییەکانی، ناوبراو بەتۆمەتی پروپاگاندا دژی دەسەڵات بە دە ساڵ زیندان، و لە دۆسیەیەکەی دیکەی بەبۆنەی ئاڵۆزکردنی بیروڕای گشتی لەڕێی بڵاوکردنەوەی درۆودەلەسە بە سێ مانگ زیندانی تەعزیری لەگەڵ سێ ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کرا.

فەرەیدوونیان کە مێژوویەکی درێژی لە چالاکی خێرخوازی و کۆمەڵایەتی لە قوروە هەیە، چەنددین جار بەرانبەر بە بڵاوکردنەوەی مادەی سڕکەر لەو شارە، ناکارامەیی لە ڕێەەبەری لۆکاڵی و گوشاری ئابووری ڕەخنەی گرتووە و هۆشداری دابوو.

پارێزەرەکەی، بە ئاماژەدان بە دۆخی تەندرووستی و تەمەنی زۆری پارێزراوەکەی، پێشووتر خوازیاری گۆڕینی سزا لەڕێی کۆنترۆلی ئیلەکترۆنییەوە ببوو؛ بەڵام ئەم داواکارییە ڕووبەڕووی بەرپرسانی قەزایی بوویەوە.

ق.ش

The post قوروە؛ دەرکردنی حوکمی زیندان بۆ چالاکێکی مەدەنی تەمەن ٦٤ساڵ appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە