شوێشە؛ دەسبەسەری توندوتیژانەی زاوای وریشە مرادی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە

ک.م.م.ک:

ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی جۆزەردانئ ٢٧٢٥ی کوردی، دەورووبەری کاتژمێری ١١:٣٠ سەرلە بەیانی بەکاتی ئێران، هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە سنە لەڕێی بەکارهێنانی سێ ماشێنەوە هێرشیان کردەسەر شوێنی کاری کەریم ئەسغەری، زاوای وریشە مرادی لە شارۆچکەی شوێشە(ڕێڕەوی ڕێگەی کۆنی سنەــ مەریوان و ناوبراویان توندوتیژانە دەسبەسەر کرد.

بەپێی وردەکاری ڕاپۆرتەکە کە لەلایەن خالید عەزیزی وتەبێژی کەمپەینی وریشە مرادی، خەڵکی گەڕەکە لە دژکردەوە بەم هەوڵە توندوتیژانە، لەڕێی داخستنی ڕێگەی ماشێنی هێزە ئەمنییەکان هەوڵیان دا ڕێگری بکەن لە ڕاگواستنی ئەسغەری، بەڵام هێزە ئیتلاعاتییەکان ڕێی گەمارۆی ناوچەکە و هەڕەشە و گوڕەشە لە خەڵکی ناڕازی، خەڵکیان بڵاوە پێکرد و کەریم ئەسغەریان بۆ شوێنێکی نادیار گواستەوە.

بنەماڵەی وریشە مرادی تا ئێستە هیچ زانیارییەکیان لە چارەنووسی ناوبراو لەلا نییە.

ق.ش

The post شوێشە؛ دەسبەسەری توندوتیژانەی زاوای وریشە مرادی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە