1
ک.م.م.ک:
بیژەن کازمی هاوڵاتی خەڵکی کوێیەشت هێشتا لە دۆخی ناڕوونی چارەنووسی لە زیندانی ئێڤین ڕاگیراوە و ماوەی دەسبەسەری ناوبراو بەبێ ناساندنی تاوانەکەی یان لێکۆڵینەوەی قەزایی، بۆ ماوەی پێنج مانگ هەڵکشاوە.
بەگوێرەی هەواڵەکان، ئەم هاوڵاتییە لە بەفرانباری ٢٧٢٤ی کوردییەوە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لە کوێیەشت دەسبەسەر و پاشان بۆ گرتووخانەی وەزارەتی ئیتلاعات ڕاگوازراوە. پاش تێپەڕینی چەندد مانگ لە کاتی دەسبەسەری، تا ئێستە زانیارییەکی ورد لە تۆمەتە پێوەلکێنراوەکان بە ناوبراوەوە بەردەست نییە.
ق.ش
The post بەردەوامی نادیارمانی چارەنووسی بیژەن کازمی هاوڵاتی خەڵکی کوێیەشت لە زیندانی ئێڤین appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.