ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ڕێکەوتی ٢٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ی کوردی، سەرهەڵدانێک لە زیندانی دیزەڵاوای کرماشان پاش هێرشی هاژەک لانیکەم ٩ کوژراو و ژمارەیەکی نادیار برینداری لێکەوتەوە.
دوابەدەای هێرشی هاژەک لە دەورووبەری کرماشان سەرلە بەیانی دووشەممە ٢٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ی کوردی، ڕاپەڕینێکی بەربڵاو لە نێوان زیندانییەکان هاتە ئاراوە کە بە پێی کوتەی سەرچاوەکان تس ئێستە لانیکەم ٩ کەس گیانیان لەدەست داوە و ژمارەیەکیش بریندار کراون.
شیاوی باسە هێزەکانی سەر بە دامەزراوە ئەمنییەکان زیندانیان کردە ئامانج، پاش ئەو هێرشە، زیندانیان لە ترسانا دەیانەویست لە زیندان بچنە دەرەوە ، بەڵام تێهەڵچوونەکان قووڵ بووەوە و لە چەکی گەرم و سارد کەڵک وەرگیردرا.
سەرچاوەکان دەڵێن، تەقە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و گاردی زیندانەوە بووە و تێهەڵچوونەکەی قووڵتر کردۆتەوە.
لە کۆتاییدا، لەگەڵ هاتنئ خێرای هێزە ئەمنییەکان لە زیندان، سەرهەڵدانەکە هێور بوویەوە بەڵام هەواڵەکان باس لە درێژەی دۆخی ناجێگیر لە زیندان دەکەن. بەرپرسانی فەرمی هێشتا بەذێوەی ئاشکرا دژکردەوەیەکیان نیشان نەداوە. شیاوی باسە کە گیانی زیندانیانی دیزەڵاوا لە مەترسی جیددی دایە.
ق.ش
The post ڕاپەڕین لە زیندانی دیزەڵاوای کرماشان کارەسات و مردنی لێکەوتەوە appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.