23
ک.م.م.ک.:
سۆهەیلا موتەعی، چالاکی ژنان و زیندانی سیاسی پێشووی خەڵکی شاری دێهگۆلان، لە لایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە شاری سنە بە سێ ساڵ زیندانی تەعزیری و هەر وەها سێ مانگ زیندانی تەعلیقی سزای بەسەردا سەپێندرا.
سۆهەیلا مەتاعی پێشتر لە ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی لە کاتی ناڕەزایەتی دەربڕین بە سزای وەریشە مۆرادی و پەخشان عەزیزی و هەر وەها ئامادەکاری بۆ جەژنی نەورۆز چەن جار دەسبەسەر و سزای زیندانی کردنی بەسەر دا سپێندرا بوو.
شایەنی باسە کە سزا دانی ئەم چالاکوانە مەدەنییە لە کاتێکدا روو ئەدات کە گۆشار خستنەوە لە سەر چالاکوانانی مەدەنی لە کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی ئیران بەرەو زیاد بوون دەچێت.
ف.ن
The post سۆهەیلا مەتاعی سزای سێ ساڵ و سێ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.