دیسان مامۆستا بەرزان مەلەکی بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەکان کرایەوە

ک.م.م.ک.:

بەپێی زانیارییەکان، مامۆستا بەرزان مەلەکی، ئیمامی هەینی مزگەوتی شێخین لە شاری سنە بۆ جاری سێیەم لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانیی کراوە.

بەپێی ئەو ئاگادارییەی کە بۆی نێردراوە، دەبێت مامۆستا بەرزان مەلەکی لە ٤ پوشپەڕ ٢٧٢٥ی کوردی ئامادەبێت لە دادگا.

شایانی باسە کە، تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد سەبارەت بە هۆکاری بانگهێشتکردنی ئەم پیاوە ئایینییە لەبەردەستدا نییە.

ف.ن

The post دیسان مامۆستا بەرزان مەلەکی بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەکان کرایەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.