کرماشان؛ گیان لە دەستدانی گۆماناوی فواد عەلیخانی لە بەندیخانەی ئیتلاعات

ک.م.م.ک:

بە پێی سەرچاوە ناوخۆیەکانەوە ، فواد عەلیخانی ، هاوڵاتی تەمەن ٤١ ساڵ خەڵکی کرماشان ، لە بەندینخانەی ئیدارەی ئیتلاعات گیانی لە دەستدا.

بە پێی ئەم زانیارییانە ، فواد عەلیخانی ڕۆژی یەک شەممە ١ پوشپەڕ ٢٧٢٥ ی کوردی لە دوای دەستبەسەر کردنی لە یەکێک لە خاڵە پشکنینەکانی ئەمنیەتی و ڕاگوازتنەوەی بۆ بەندیخانە بە هۆی ئەشکەنجەوە گیانی لە دەستدا.

دەستبەسەر کردنی ئەم هاوڵاتییە بە بێ هیچ بەڵگەیکی یاسایی ڕووی داوە و بە وتەی بنەماڵەکەی هیچ بانگهێشتنامەی فەرمی بۆی دەرنەچووە.

وردەکاری زیاتر لە بارەی ئەم دۆسیەوە بڵاو دەکرێتەوە.

ف.ن

The post کرماشان؛ گیان لە دەستدانی گۆماناوی فواد عەلیخانی لە بەندیخانەی ئیتلاعات appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.