شنۆ؛ دەسبەسەری هاوڵاتییەک و نادیاربوونی چارەنووسی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، کەماڵ عوقابی هاوڵاتی خەڵکی گوندی باڵاگیر سەربە شاری شنۆ، ئێوارەی هەینی ٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەماڵەکەی دەسبەسەر کرا.

بەپێی کوتەی سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو، ئەم هاوڵاتییە کە پووشپەڕی ساڵی ڕابردوویش دەسبەسەر کرابوو، پاش تێپەڕینی چەندد ڕۆژ لە دەسبەسەری دووهەم جاری، هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە ئەستۆی ناوبراو بەردەست نییە.

ق.ش

The post شنۆ؛ دەسبەسەری هاوڵاتییەک و نادیاربوونی چارەنووسی appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە