مەریوان؛ دەستبەسەر کردن و ناڕوونی چارەنووسی هاولاتییەکی تەمەن ٦٢ ساڵ

ک.م.م.ک:

ڕۆژی یەک شەممە ٨ پوشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی ، فایەق باستان هاوڵاتی تەمەن ٦٢ ساڵ خەڵکی گۆندی سۆفی بلە سەر بە شاری مەریوان لە دوای هێرشی نایاسایی هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی ئیران بۆ ماڵەکەی دەستبەسەر کرا.

بە پێی سەرچاوە ئاگادارەکان دەستبەسەر کردنی ئەم هاوڵاتییە بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و بە تۆمەتی ( هاوکاری کردن لە تەک ئیسرائیل ) ڕووی داوە.

هەتا نووسینی ئەم هەواڵە لە شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاوڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.

ف.ن

The post مەریوان؛ دەستبەسەر کردن و ناڕوونی چارەنووسی هاولاتییەکی تەمەن ٦٢ ساڵ appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە