شنۆ؛ ئازادی کاتی سەی تەها کانیسوور بەدانانی بارمتە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، یەکشەممە ٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی، سەی جەماڵ تەهاکانیسوور، هاوڵاتی ٥٨ساڵ تەمەنی خەڵکی شاری شنۆ، پاش تێپەڕینی نێزیک بە سێ مانگ و نیو دەسبەسەری، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لەو شارە ئازاد کرا.

ناوبراو لە ڕێکەوتی ٢٤ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤ی کوردی، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لە ماڵەکەی خۆی دەسبەسەر کرابوو. سەرچاوەکان ئاشکرای دەکەن کە هۆکاری سەرەکی دەسبەسەری و نانەوەی دۆسیە دژی ئەم هاوڵاتییە، پەیوەندی کچەکەی، گەوهەر تەهاکانی سوور لەگەڵ ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز بووە.
دەکوترێ کە گەوهەر تەهاکانیسوور بەبۆنەی پاڵەپەستۆی زحری لایەنە ئەمنییەکان ناچار بوو زێدی خۆی جێبهێڵێ و بچێتە دەرەوە.

ق.ش

The post شنۆ؛ ئازادی کاتی سەی تەها کانیسوور بەدانانی بارمتە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە