16
ک.م.م.ک:
سۆهەیلا خالدیان ، مامۆستا و چالاکوانی مەدەنی خەڵکی شاری سنە ، شەممە ١١ گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی ، لە دوای هێرشی هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی ئیران بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا .
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، هێزەکانی ئەمنیەتی ڕژیمی ئیران ئەم هاوڵاتییە ٥٨ ساڵەیان بە بێ هیچ بەڵگەیکی یاسایی دەستبەسەر کردووە.
هەتا ئیستا ، لە هۆکارەکانی دەستبەسەر کردن و تۆمەتەکانی سۆهەیلا خالدیان هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ف.ن
The post دەستبەسەر کردنی سۆهەیلا خالدیان ، مامۆستا و چالاکوانی مەدەنی خەڵکی سنە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.