جێبەجێ کردنی دوو حوکمی ئێعدام لە زیندانەکانی سمنان و ئەلیگوودەرز

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٤ی خەرمانانی ٢٧٢٥ی کوردی، حوکمی ئێعدامی هاوڵاتییەک بەناونیشانی عەلیمراد ناسری، ٤٠ ساڵ تەمەن و خەڵکئ خوڕەماوا لە زیندانی سمنان و حەوتوویەک دواتر ڕێکەوتی سێشەممە ١١ی خەرمانانی ٢٧٢٥ی کوردی، حوکمی ئێعدامی ماهان ڕەشیدی ٢٨ساڵ تەمەن و خەڵکی ئەلیگوودەرز لە زیندانی ئەو شارە جێبەجێ کرا.

شیاوی باسە کە عەلیمراد ناسری بەتۆمەتی پەیورندیدار بە مادە هۆشبەرەکان و ماهان ڕەشیدی بەتۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە تێهەڵچوونێکی سەرشەقام لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.

ق.ش

The post جێبەجێ کردنی دوو حوکمی ئێعدام لە زیندانەکانی سمنان و ئەلیگوودەرز appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.