ک.م.م.ک:
هەینی ١٤ی خەرمانانی ٢٧٢٥ی کوردی، ڕێبین گۆرانی چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی گوندی ساوا سەر بە شاری مەریوان، پاش چەندد ڕۆژ خەواندن لە کەرتی چاودێری تایبەتی نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە، گیانی بەخی کرد.
ئەم گەنجە سرووشت پارێزە، لە ڕەوتی کۆنترۆڵکردنی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی هەنجیران تووشی کێشەی قورسی هەناسەکێشان دەبێت. سەرەتا بۆ ناوەندی دەرمانی مەریوان دەگوازرێتەوە و چارەسەری بۆ دەکرێت، بەڵام بەبۆنەی قورسی برینەکانییەوە بۆ کەرتی ICUی نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە دەگوازرێتەوە.
لە باروودۆخێکدا کە ژێرخانەکانی پاراستنی ژینگە تا ڕادەیەکی زۆر ناکارامەو کەمووکووڕی تێدایە، بارگرانی سەرەکی بەرنگاربوونەوە لە گەڵ قەیرانگەلی وەکوو ئاگرکەوتنەوە خراوەتە سەرشانی هاڵاتیانی خۆبەخش، کەسانێ کە بەبێ فێرکاری، کەرەستە یان پشتیوانی گونجاو، گیانی خۆیان لەڕێی پاراستنی ژینگە دەبەخشن.
ق.ش
The post مەریوان؛ گیانبەختکردنی ڕێبین گۆرانی چالاکی ژینگەپارێز دوابەدوای کۆنترۆڵکردنی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.