بۆکان؛ هێزە ئەمنییەتیەکانی ڕژێمی ئێران کامەران سوڵتانیان دەستبەسەر کرد

ک.م.م.ک:

بەپێی سەرچاوەی ڕاپۆرتەکان، سێشەممە ۱۵ـی ڕەزبەری ۲۷۲۵ـی کوردی، هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژێمی ئێران هەڵیان کوتایەسەر ماڵی کامەران سوڵتانی هاوڵاتی ۴٥ساڵەی خەڵکی بۆکان و بە بێ نواندنی حوکمی دادوەر دەستبەسەریان کرد و بۆ شوێنێکی نادیارییان گواستەوە.

ئەم هاوڵاتییە سەرقاڵی چالاکی هونەری و فیلم وەرگرتنە، پێشتر چەندین جار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕژێمی ئێرانەوە بانگهێشت و لێپێچینەی لێ کرابوو.
م.ە

The post بۆکان؛ هێزە ئەمنییەتیەکانی ڕژێمی ئێران کامەران سوڵتانیان دەستبەسەر کرد appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.