14
ک.م.م.ک:
لە ماوەی ڕۆژانی دووشەممە ی٢٨ خەزەڵوەر و سێشەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥، حوکمی لەسێدارەدانی سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی سیاوەش کەریمی خەڵکی مەلایەر، فەردین وەفایی پوور و محەممەد کەریم سولوکی، کە هەردووکیان خەڵکی بۆروجێرد بوون، لە زیندانەکانی مەلایەر و بۆروجێرد لە سێدارە دراون.
بەگوێرەی زانیارییەکان، سیاوەش کەریمی بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” سزای تۆڵەسەندنەوەی بەسەردا سەپێنراوە. هەروەها فەردین وەفایی پوور و محەمەد کەریم سولوکی لە لایەن دەسەڵاتدارانی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکان” لە دۆسیەی جیادا سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا.
E.Sh
The post جێبەجێکردنی سزای سێدارەی سێ هاووڵاتی لە زیندانەکانی مەلایەر و بۆروجێرد appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.