61

وەک ئەستێرە پڕشنگداری
هێندە رووناک و گەشی
گرشەی بریسکەی پڕنورت
بێ سنوور و دور مەودایە
کانگای وزە و هیۆا و تینی
جاری وایە ۆا دە نۆێنی
لە بەر چاۆاندا نەمێنی
بێ گومانم
تۆ هەمیشە پڕ بڵێسەی
بە سەر خامۆشیدا زاڵی
تۆ چەشنی لوقمانی حەکیم
زامی لەش و دڵی پڕ ئازاری
زامداران و دەردە دارانت
سارێژ و هەتۆان ئەکرد
شنەی پڕ سۆز و گەرمی هەناسەت
کزەی جۆش و خرۆشی دەنگە رە ساکەت
هیۆا بەخش و خەم رە وێن بوو
ئاڵای تاسەی هەژارانی
پێ دەشەکایەوە
هەموو کاتێک تۆ بەڵێن بووی
بۆ هەژاران و چەوساوە کان
کە بۆ ساتێکش رێی بەر نادەی
ماندو نابی و پشوو نادە ی
تۆ هەمیشە لە گەڵ خۆتا
مۆمی ژۆانێکی نۆێت دادە گیرساند
مزگێنی بەهاری خۆشەویستی و
کامەرانی و سەرفەرازیت
بەدیاری بۆ دەهێنان
هەزاران جار یادت بەخێر
٢٧ی ئوکتۆبری ٢٠١٨ هالدن